Mazın Asad
10 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کرد لە سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامیراکان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوە چوو، ماوەی ٣٥ خولەکی خایاند.
ئەردۆغان دوێنێ لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان ئاشکرایکرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بانگهێشتی سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی کردووە و چاوەڕێی وەڵامی جەنابیانە.
رۆژی پێشووتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باخچەلی ئاشکرایکرد وەک هیچ هاوپەیمانێتییەکیان بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ سەرکۆمار و ئاک پارتیدا نییە و هیچ کۆبوونەوەیەکیشیان لەبارەی سیاسەتی داهاتوویانەوە ئەنجامنەداوە بەڵام ئەگەر بێتو لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا داوایان لێبکرێت، ئەوا دەکرێت ئەو بابەتانە تاوتوێ بکرێن.