مدیاد
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی سەردانی بۆ ناوچەی مدیادی ماردین لە کەمپی پەنابەرانی سووریا لە ناوچەکەدا ئیفتاری کرد و لەو ئیفتارەدا کە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گوتەرسیش ئامادەبوو ئەردۆغان گوتەیەکی پێشکەشی پەنابەران کرد و گوتی: "بەداخەوە ئەو ھەڵانەی کە تا دوێنێ بەرامبەر بە رژیمی بەشار ئەسەد و داعش دەکران ئەوا ئەمڕۆیش لە بەرامبەر پەیەدە دووبارە دەکرێنەوە. سەپاندنی چارەسەرییەک کە بە گوێرەی مێژوو، پێکھاتەی کۆمەڵایەتی ناوچەکە و دیمۆگرافیای ناوچەکە نەبێت نابێتە ھۆی بەرقەرار کردنی ئاشتی و ئارامی لەو ناوچەیەدا ئێمە ھەوڵ بۆ چارەسەرییەک دەدەین کە نەتەنیا مافی کەس یا گرووپێک بپارێزێت بەڵکو مافی ھەموو ئەو پێکھاتانەی لەوێ دەژین بپارێزێت".
ئەردۆغان گوتی: "تورکیا کە بە بەراوەرد لەگەڵ چەندین وڵاتی دیکەدا خاوەن توانا و دەرفەتی زۆر کەمە بەڵام بە بوێری و ئازایەتی دەروازەکانی خۆی بۆ زوڵملێکراوان و لێقەوماوان کردەوە. ھیچ مەزڵوومێکمان لەبەردەستی زاڵمان نەھێلا و ناھێلین و وڵاتانی رۆژئاوایی کە کاتێک باس لە دیموکراسی و بەختەوەری دەکرێت مافی قسە کردن بە کەس نادەن، ئەو ھەڵوێستە شەرمنانەیە کە لەبارەی پرسی پەنابەرانەوە پەیڕەویان کردووە دەبینین".
ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "لە سەرەتاوە بۆ ئەوەی لە سووریا و عێراق پرسەکان بە رێگای ئاشتی و دیالۆگ چارەسەر بکرن ھەوڵمانداوە و ھەر لە سەرەتاوە داوامان لە بەغدا و دیمەشق کرد رەچاوی بانگەوازییەکانی ئێمە بکات ھاوکات ھەر بەو جۆرەیش داوامان لە ناتۆ، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا کرد و ئاماژەمان بەوە کرد کە ئەگەری چارەسەری گونجاو بۆ ئەو کێشانە نەدۆزرێتەوە ئەوا دەرئەنجامی ئەو کێشانە چۆن دەبێت".
ئەردۆغان گوتی: "ئەو ھەڵانەی کە پێشتر لە بەرامبەر رژیمی ئەسەد و داعش ئەنجام دراوان بەداخەوە لە بەرامبەر پەیەدەیش دووبارە دەبنەوە و ھیچ چارەسەرییەک کە بە گوێرەی پێکھاتی ئەتنیکی و کۆمەڵایەتی و دیموگرافی و مێژووی ناوچەکەدا گونجاو نەبێت، ناتوانێت ئاشتی و ئاسوودەیی لەگەڵ خۆیدا بۆ ناوچەکە بھێنێت، ئێمە ھەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەک دەدەین کە ماف و داھاتووی ھەموو ئەو پێکھاتانەی لەوێ دەژین بپارێزێت نەک مافی تاکە پێکھاتەیەکی تایبەت".