کەرکووک
وەقفی کاروباری ئاینی تورکیا لە چوارچێوەی چالاکییەکانی مانگی رەمەزانیدا لە شاری کەرکووک ھاوکاری گەیاندنی ٧٥٠ ئاوارەی عێراقی.
بەرپرسی تیمی وەقفی کاروباری ئاینی تورکیا حیکمەت یلمازجان بۆ ئانادۆڵو گوتی: "لە مانگی رەمەزاندا بە گشتی لە ٤٠٠ ناوچەی ٦٨ وڵاتی جیھاندا ھەڵمەتی ھاوکاریکردنمان دەست پێکردووە و لەو چوارچێوەیەدا لە گەڕەکی ئاسرای کەرکووک ھاوکاری جۆراوجۆرمان پێشکەشی ئەو ئاوارانە کردووە کە لە ھەڵومەرجێکی زۆر خراپدا دەژین و سبەینێش بەردەوام دەبین لەسەر پڕۆسەی گەیاندنی ھاوکاری بۆ ئەو ئاوارانە و ھاوکارییەکان بریتین لە ئارد، زەیت، شەکر، چای، خۆرما، دۆشاوی تەماتە و چەندین جۆرە خواردنی تر".
یڵمازجان گوتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە ھاوکاری کردنی ئەو خانەوادانەی کە بە ھۆی زوڵمی داعشەوە ئاوارە بوون".