مدیاد
كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گوتەرێس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌تی توركیا بڕی زیاد له 6 ملیار دۆلاری بۆ كه‌مپی ئاواره عێراقی و سووریه‌كان خه‌رج كردووه، هیواخوازین هه‌موو وڵاتانی جیهان هه‌مان نموونه نیشان بده‌ن.
گوتەرێس دوای به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی په‌نابه‌ران كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئافاده‌وه له شارۆچكه‌ی مدیادی توركیا دروست كراوه، به‌شداریی له خوانی به‌ربانگدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا.
گوتەرێس، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهان میوانداری زۆرترین رێژه‌ی په‌نابه‌ران ده‌كات و لەو بارەیەوە گوتی: "كاتێ كه‌مپی په‌نابه‌ران له جیهاندا، به‌تایبه‌تی كه‌مپی ئاواره‌كانی له ناوه‌ڕاستی ئاسیا و ئه‌فریقا ده‌بینم، نیگه‌رانم ده‌بم به‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌لومه‌رجه باشانه‌ی لێره هه‌یه له‌وێ نییه".
ئه‌نتۆنیۆ گوتەرێس باسی له‌وه كرد كه ناوه‌ندی په‌نابه‌رانی مدیاد زۆر جوانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا بڕی زیاد له 6 ملیار دۆلاری بۆ كه‌مپی ئاواره عێراقی و سووریه‌كان خه‌رج كردووه، هیواخوازین هه‌موو وڵاتانی جیهان هه‌مان نموونه نیشان بده‌ن.
گوتیشی: "پێویسته یه‌كێتی ئه‌ورووپا زیاتر پشتیوانی پێشكه‌ش بكات. په‌نابه‌رێكی زۆر گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. دووه‌م بانگه‌وازم ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو جیهان ده‌كه‌م كه زۆر گرنگه بۆ كردنه‌وه‌ی سنووره‌كان و به‌جێگه‌یاندنی داواكاری په‌نابه‌ری، ئیدی ده‌مانه‌وێت ئه‌و جۆره رووداوانه روونه‌ده‌ن و هه‌موو له ئاشتیدا بژین".