Ali Kemal Akan
17 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەگەڵ کادرانی لقی ئەنقەرەی ئاک پارتی و سەرۆک شارەوانی شارۆچکەکانی ئەنقەرە، کۆبووەوە.
ئەردۆغان لە ناوەندی سەرەکی ئاک پارتی لەگەڵ کادرانی لقی ئەنقەرەی ئاک پارتی و سەرۆک شارەوانی شارۆچکەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دوور لە چاوی میدیا بەڕێوەچوو، هەریەکە لە جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای، یاریدەدەری سەرۆکی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم و نومان کورتوڵموش، سکرتێری گشتیی ئاک پارتی، فاتیح شاهین، یاریدەدەرانی سەرۆکی ئاک پارتی، ئەرکان کاندەمیر، عەلی ئیحسان یاوز، ژولیدە ساریئۆغڵو، لەیلا شاهین ئوستا و سەرۆکی لقی ئەنقەرە، هاکان هان ئۆزجان، ئامادەبوون.