Sefa Şahin
17 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ١٥ی ئایارەوە لە ناوچەی بەستەلەر دەرەلەر سەربە پارێزگای شرنەخ دەستی پێ کردووە، دوو تیرۆریست لە چالاکی خران. بەم جۆرە ژمارەی تیرۆریستە لە چالاکی خراوەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا، گەیشتە پێنج تیرۆریست.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بیر خستەوە لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ١٥ی ئایارەوە لە ناوچەی بەستەلەر دەرەلەر سەربە پارێزگای شرنەخ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی پێ کردووە لە ١٥-١٦ی ئایار سێ تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە چالاکی خراون.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە میانی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوای پێکدادانی توند لەگەڵ ژمارەیەک تیرۆریست، دوو تیرۆریستی دیکە لە چالاکی خران، بەم جۆرە ژمارەی تیرۆریستە لە چالاکی خراوەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا، گەیشتە پێنج تیرۆریست".
وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان کردووەتەوە بۆسەر تیرۆریستان.