Hatice Şenses Kurukız
23 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە سەرتاسەری جیھان ھەموو شتەکان دەگەڕێنەوەی باری ئاسایی خۆیان.
ئەردۆغان پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی یەکێتی پیاوانی کاری لاوی تورکیا کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان باسی لە بەرزبوونەوەی ئاستی ھەناردەکردنی تورکیای لەسەر ئاستی جیھان کرد و گوتی: "رێژەی ھەناردەی وڵاتەکەمان لە ئاستی جیھانی لە ھەردوو مانگی کانوونی دووەم و تشرینی یەکەم بۆ یەکەمجار سەدا یەکی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە لەسەدا ١.٠٣".
ئەردۆغان لەبارەی ژمارەی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی گوتی: "ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا دامەزراون، سەرەڕای بڵابوونەوەی پەتاکە لەسەدا ٢٠ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٠١ ھەزار و ٣١٨ کۆمپانیا".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئەو وەبەرھێنەرانەی کە متمانەیان بە تورکیا کرد، ھەروەکو ئەمڕۆ لەمەوداواش بەردەوام دەبن لە قازانجکردن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رێککەوتنی یەکێتی گومرک لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا گوتی: "کارەکانی نوێکردنەوەی رێککەوتننامەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا پەیوەندیدار بە یەکێتی گومرک درێژەی ھەیە".
ئەردۆغان گوتیشی: "لەبارەی رۆژەڤی چاکسازییمان کارێکی زۆرمان ئەنجامداوە. بەمزووانە پاکێجی رێفۆرمی گشتگیر بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو بەتەواوی دژی رێژەی بەرزی وەرگرتنی سووە.