Muhammet Ali Kemal
30 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەرۆدغان رایگەیاند ''ئەوەی کە لە کاراچۆغ و لە شنگال روویدا، ئیتر لە دۆخێکدا دەبین کە بەردەوام بین لەسەری. دوێنێش کە گوتم 'رەنگە نیوەشەوێک لە ناکاودا بێین' مەبەستم ئەمە بوو. لە دۆخێکدا نیین کە بەروار و هەواڵ بدەینە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەوێ و دوای ئەوە هێرش بکەین، بەڵام دەبێت ئەوە بزانن کە سوپای تورکیا لە هەرسات و کاتێدا دەتوانێت بچێتە ئەوێ. لە جیاتی ئەوەی ئێمە بە نیگەرانییەوە بژین، با ئەوان بە ترسەوە ژیان بەسەر بەرن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میوانخانەی حکوومەت لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک، بەر لە بەرێکەوتنی بۆ هیندستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤ دایەوە.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا کە پرسی ''ژمارەیەک وێنەی بەشدارییکردنی سەربازانی ئەمریکا لە پرسەی ئەو تیرۆریستانەی لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیادا ىۆسەر کاراچۆغ کوژرابوون، بڵاوکرایەوە. ئەمە جگە لەوەی وێنەی دیکە بوونیان هەیە کە نیشانی دەدات یەپەگەییەکان و سەربازانی ئەمریکا، پێکەوە لەسەر سنووری تورکیا ئێشک دەگرن و دەگەڕێن. ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟''، ئەردۆغان رایگەیاند:
''ئێوە لە ئێستادا هەڵسەنگاندنەکەتان کرد. بە داخەوە بەم کاروانانەدا ئاڵای هەردوو وڵات، بە ئاڵای رێکخراوێکی تیرۆریستی وەک یەپەگە ناڵێم وڵات. بوون و شەکانەوەی ئاڵای ئەمریکا بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکاندا بە جددی ئێمەی نیگەران کرد. لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ترەمپ ئەمانە نیشان دەدەین، مادام ئێمە بە هاوبەشی دژی تیرۆری نێودەوڵەتی دەوەستینەوە، پیشانیان دەدەین و لێیان دەپرسین ئەمە واتای چییە و بۆ بەمشێوەیەیە. چونکە ئەگەر بەرەنگاری تیرۆر لەسەر یەک سەکۆی هاوبەش نەڕوات بەڕێوە، ئەوا ئەمڕۆ بەسەر من و سبەی بەسەر تۆ دێت، دەبێت ئەمە بەش بکەین. ئەم نەریتە، دەڵێم نەریت، چونکە ئەم قۆناغە لە سەردەمی ئۆباماوە دەستی پێکردووە. دەبێت ئیتر ئەمە کۆتایی پێ بێت. بە پێچەوانەوە لە ناوچەکە ئەم کێشەیە بەردەوام دەبێت، خۆشیان نارەحەت دەبن. ئێمەش وەک هاوبەشێکی ناتۆ، بە جددی ناڕەحەت دەبین. وەک هەمیشە گووتومە، ئێمە ناچار دەبین لەم ناوچەیە خۆمان ناووکی خۆمان بپچڕین. ئەگەر وابێت ناچارین ئەوەی لە کاراچۆغ و شنگال روویاندا بەردەوام بن. وەک دوێنێش گوتم دەشێت شەوێک لە پڕ بێین، لەو کاتەدا مەبەستم ئەمەیە. ئێمە هەواڵ نادەین بەو تیرۆریستانەی کە لەوێن، بەڵام دەچین. ئەوان دەزانن کە لەهەر ئانوساتێکدا هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەچن، لەبری ئەوەی ئێمە بە نیگەرانیەوە ژیان بەڕێبکەین، ئەوان بە ترسەوە با بژین".