Rewa Mahmut Hasan
30 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2017
لە هەوڵێکی نوێدا و بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سووریا، حکوومەتی تورکیا لە رێگەی وەزارەتی بەرگرییەوە، باڵۆنی تایبەتی چاودێریی جێگیر دەکات بەدرێژایی سنوورەکانی خۆی کە پەیوەستن بە رادار و کامێرای دیقە بەرزیان لێبەستراوە.
باڵۆنەکان بە بەرزی دوو هەزار مەترەوە جێگیر دەکرێن و بە چەکی سووک ناکەونە خوار و کاری چاودێریکردنی سنوورەکان ئەنجام دەدەن و بەردەوام زانیاری و ڤیدیۆ رەوانەی وێستگەکان دەکەن لەسەر زەوی.
بڕیارە لە حوزەیرانی ئەمساڵدا وەزارەتی بەرگری تورکیا بۆندێک واژوو بکات تایبەت بەو پرۆژەیە کە کۆمەڵێک ئەندازیاری تورک ئەنجامی دەدەن و هەریەک لە هێزە چەکدارەکانی تورکیا، فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان و هێزی تیمی تایبەت بەکاری دەهێنن.
بڕیارە پرۆژەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.