ئهنقهره
سەركۆماری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین مەحموود عەباس، چوونە نێو حەرەمی مزگەوتی ئەقسا لەلایەن سەربازانی ئیسرائیل و پێكدادانەكانیان لەگەڵ موسڵمانەكانی نێو مزگەوتەكە و رێگریكردن بۆ ماوەیەك لە چوونە ژوورەوەی موسوڵمانان لە رێگەی بەكارهێنانی هێزەوە، ئیدانە كرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەوە كە لەسەرچاوەكانی نێو سەرۆكایەتی كۆمارەوە دەستكەوتوون، ئەردۆغان ئەمڕۆ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆكی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین مەحموود عەباس كردووە و زانیاری سەبارەت بە گرژییەكانی مزگەوتی ئەقسای لێ وەرگرتووە.
ئەردۆغان ئیدانەی چوونە نێو حەرەمی مزگەوتەكەی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیل و پێكدادانەكانیان لەگەڵ موسوڵمانەكانی نێو مزگەوتی ئەقسا و رێگریكردن لە چوونە ژوورەوەی موسوڵمانان بۆ ماوەیەك لە رێگەی بەكارهێنانی هێزەوە، كرد كە سەرلەبەیانی دوێنێ روویانداوە و ئاماژەی بەوەكرد رووداوەكان جێگەی خەم و نیگەرانین.
سەركۆماری توركیا سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا بەمەبەستی نیشاندانی هەڵوێستێكی هەستیارانەتر لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەرامبەر بە بابەتەكە، توركیا ئەوەی لەدەستی بێت دەی كات.
سەرۆكی فەڵەستین مەحموود عەباس لە بەرامبەر بەدەنگەوهاتن و ئەو پشتیوانییەی تورکیا، سوپاسی ئەردۆغانی كرد.