کەرکووک
هێزەكانی ئاسایشی كەركووكی سەر بە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایدەگەیەنن كە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە ٤٥ چەكداری داعش لە نێو ئەو كەسانەدا بوون كە پەنایان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بردووە.
بەرپرسی رۆژنامەوانی دەزگای ئاسایشی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە كەركووك، عەقید سمكۆ مەحموود لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە دا كە ٤٥ گومانلێكراو دەستگیركراون كە دەستیان لە چەندین كردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە.
لیوا عومەر ساڵح لە فەرماندەی كەتیبەی یەكەمی فەرماندەیی پاراستنی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات كە چەكدارانی داعش خۆیان خزاندۆتە نێو ئاوارەكانەوە و دواتر بەهاوكاری یەكینەكانی ئاسایشی یەكێتی لە داقووق و حەفتەغار، توانراوە چەكدارانی داعش لەناو ئاوارەكاندا جیا بكرێنەوە.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەمجارەیان ئەوە پێشمەرگەن کە جلی نارنجییان لەبەر ئەندامانی داعش کردووە.