Berk Özkan
22 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زيلينسكى پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆغان و زيلينسكى لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشھاتەکانی ناوچەکەیان کردووە.
زيلينسكى پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کردووە بەھۆی دۆزینەوەی یەدەگی گازی سرووشتی لە دەریای رەش و ھیوای خواستووە کە ئەم پێشھاتە ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی تورکیا.