Shamal Nouman Bakir
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
هه‌ولێر - AA
سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ٤٠ كارگه و ناوه‌ندی ته‌كنه‌لۆژیای MESS گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لەبارەی ناوەندی تەکنۆلۆجیای MESS رایگه‌یاند: "بە سهرمایەکەی ٢٠٠ ملیۆن لیره توانراوە ٤٠ هەزار هەلی کار بڕه‌خسێت و ٤٠٠ هەزار کاتژمێریش فێرکردنی بێ بەرامبەریش ئەنجام بدات".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتیدا رانه‌گیراوه، گوتی: "لەگەڵ کەمبوونەوەی کاریگەرییکانی پەتاکە و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، هێزی تورکیا بۆ پێشکەوتن خێراتریش دەبێت. كۆمپانیاكانمان له سه‌رده‌می كۆرۆنادا به به‌رهه‌مه كوالێتی باشهكانیانهوه كه‌وتنه كێبڕكێ له‌سه‌ر نرخ. له هه‌موو ئه‌وانه‌یش گرنگتر، به‌رهه‌مه‌كانیان جێگای متمانه بوون".
ئەردۆغان باسی له‌وه كرد كه سەڕەڕای ئەوەی خەڵکانێک نایانەوێت، بەڵام ئه‌وان سوورن لەسەر ئەوەی تورکیا بگەیەننە لووتکەی بەرهەمهێنان و تەکنەلۆجیای جیهانی، گوتی: "هەموو کاتێک لە پشت ئەو وەبەرهێنەرانەمان بووین کە باشیان کار کردووە و متمانەیان بە خۆیان هەبووە و هانمان داون. لە ئێستادا هیچ پارێزگایەکمان نییە (لە تورکیا) کە ناوچەی پیشەسازی تایبەت بۆ خۆی نەبێت. تەنیا بەوە قایل نەبووین کە هەناردەمان زیاد بکەین، لە هەمانکاتدا پێکهاتەکانی هەناردەکەمان رێکخستەوە. بە تایبەتی لە رووی هەناردەی تەکنۆلۆجیاوە لە ئاستی نزمەوە گەیاندوومانەتە ئاستی ناوەند و سەروو".
سەرکۆمار ئەردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه لە هەموو هەنگاوەکانیان بۆ پێشکەوتنی وڵات، گەل و دیموکراسیدا بەردەوام لەگەڵ بەربەستەکانی ئۆپۆزسیۆن رووبەڕووبوونەتهوە، گوتی:"وه‌ك چۆن وه‌به‌رهێنه‌رانمان بۆ بێكاریی بیرۆكراسی جێ نه‌هێشتووه، هه‌روه‌ها هیچ كاتێكیش (مهیدانهكهمان) بۆ بێویژدانی لۆبییه‌كانی سو‌و چۆڵ نه‌كردووه. له سه‌رتاسه‌ری وڵات بێ ناوبڕ به‌رده‌وام ده‌بین له وه‌به‌رهێنان. به‌بێ گوێدانه پاساو و سه‌ختییه‌كان، له پێناو به‌هێزكردن و گه‌شه‌كردنی زیاتری توركیا به‌رده‌وام هه‌نگاو ده‌نێین و به ته‌واوی توانا‌مان له‌و پێناوه‌دا تێده‌كۆشین. تورکیای ١٨ ساڵ لەمەوبەر بە بێ سندووقی دراوی نێودەڵەتی هیچ هەنگاوێک نەدەنا، ئێستا لە رێزی ١٣ وڵاتی گەورەی جیهانە. بێ گومان وڵاتێک کە بەردەوام تێدا باس لە کێشە و گرفت و قەیران و ناسەقامگیری دەکرا و ئێستا بە سەرکەوتوویی گەیشتووتە ئەو ئاستەی کە لە دەریای ناوەڕاستدا گازی سرووشتی دەدۆزێتەوە، هۆیەکەی بۆ هەوڵەکان و باوەڕبوون دەگەڕێتەوه. پێویستە بواری نوێ بۆ پێشکەوتن بخولقێنین و پشت بە بەرهەم و کاری خۆماڵی ببەستین".
ئه‌ردۆغان به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌سپارده‌ی گه‌لی توركیای نه‌كردووه‌ته قوربانی خولیای كه‌مینه‌یه‌كی چاوبرسی كه بوونه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر وڵاته‌وه، گوتی: "له وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵدا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا پێشه‌نگین. تاكوو ده‌وڵه‌ت و گه‌ل ئاوا ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كتر بكه‌ن خوا یار بێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت. خوا یار بێت له كه‌رته ته‌كنه‌لۆژییه به‌رزه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئامێره‌كانی هاتوچۆ، كیمیا ده‌رمانسازی و ئه‌لیكترۆنیش كاری گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".