Özcan Yıldırım
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی جەژنی سەرکەوتنی ٣٠ی ئاب گوتی: "بە سەرکەوتنمان لە ٣٠ی ئاب جارێکی دیکە بە گشت جیھان راگەیەندرا کە ئێمە خاوەنی ئەزەلی و ھەمیشەیی ئەو نیشتمانەین".
ئەردۆغان بە بۆنەی جەژنی سەرکەوتنی ٣٠ی ئاب لە تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان لە پەرۆشی گەیشتنن بە ٩٨ەمین ساڵیادی سەرکەوتنی گەورە لەگەڵ برایانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور.
ئەردۆغان نووسیوویەتی: "خەباتی رزگاریخوازی کە لە ساڵی ١٩١٩ بە رابەرایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک لە سامسون دەستیپێکردبوو، لە رۆژی ٣٠ی ئاب بە شەڕی گۆڕەپانی باشکۆموتان سەرکەوتنی ھەمیشەیی بەدەستھاتووە. بە سەرکەوتنمان لە ٣٠ی ئاب جارێکی دیکە بە گشت جیھان راگەیەندراوە کە ئێمە خاوەنی ئەزەلی و ھەمیشەیی ئەو نیشتمانەین".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان نووسیووتی: "ھەڵکەوتە نییە کە ئەوانەی ئێستا کاردەکەن وڵاتەکەمان لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی دوور بخەنەوە، ھەمان ئەوانەن کە سەدەیەک پێش ئێستا ھەوڵی داگیرکردنی نیشتمانی ئێمەیان دا".