Rewa Mahmut Hasan
20 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2015
ئەنقەرە
بڕیارە ئەمڕۆ سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە ژمارەیەك پیاوماقووڵی ناوچەكانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی توركیا بكات.
بەپێی زانیاریەكان ئەمڕۆ سەركۆماری توركیا پێشوازی لە ٦١ پیاوماقووڵ دەكات كە لە شارەكانی، ئادیامان، ئاگری، باتمان، بینگۆل، بەدلیس، دیاربەكر، ئیغدیر، هەكاری، ماردین، موش، سێرت، ئورفا، شرنەخ، دێرسم و وان-ەوە دەگەنە ئەنقەرە بۆ ئەو مەبەستە.
بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەردۆغان لەگەڵیاندا باس لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و كێشەكانی ناوچەكە بكرێت.
ئەو كۆبوونەوەیە بەهەلێكی باش لەقەڵەم دەدرێت بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوونی كێشە و داواكاریەكانی ناوچەكانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات.