Mümin Altaş
17 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2023
جیدده - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "TC-TRK" گه‌یشته شاری جیدده‌ی سعوودیه وه‌ك یه‌كه‌م وێستگتهی گه‌شته‌كه‌ی بۆ كه‌نداو.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شا عه‌بدولعه‌زیز، لەلایەن جێگری ئه‌میری جیدده، به‌در بن سوڵتان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، باڵیۆزی توركیا له ریاز، فاتیح ئوڵوسۆی، باڵیۆزی توركیا له یه‌مه‌ن، مسته‌فا پوڵات و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی، مه‌همه‌ت مه‌تین ئه‌كه‌ر پێشوازیی لێكرا.
هەریەک لە هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌مینە ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، ئەلپارسڵان بایراکتار، وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر، وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر، وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات، جێگرانی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك و زافه‌ر سراكایا، په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی، خولوسی ئاكار، مسته‌فا ڤارانك و نوره‌ددین نه‌باتی، په‌رله‌مانتاری مه‌هه‌په، ئیسماعیل فاروق ئاكسو، سه‌رۆكی كاروباری كارگێڕی له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، مه‌تین كراتڵی، سەرۆکی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون، سه‌رۆكی میت، ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی پیشه‌سازیی به‌رگریی، هالوك گۆرگون، سه‌رۆكی ئه‌رشیڤه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئوغور ئوناڵ و راوێژكاری سهركۆمار باڵیۆز ئاكیف چاغاتای كڵچ هاوه‌ڵیی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له سه‌ردانه‌كه‌یدا.
ئەردۆغان له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ جیدده له كۆشكی ئال سه‌لمان له رێوره‌سمێكدا پێشوازیی لێده‌كرێت و دواتر له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ده‌كات.
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها له‌و ئێواره خوانه فه‌رمییه‌دا به‌شدار ده‌بێت كه له‌سه‌ر شه‌ره‌فی سازده‌كرێت.