Güç Gönel,Andaç Hongur,İsmail Özdemir
20 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەو جوگرافیەی تیایداین و ئەو ھەستیاری ئەو قۆناغەی پیایدا تێدەپەڕین، بە پێویستی دەزانێن خێرا بڕیارەکان بدەین و بەلێھاتوویی جێبەجێیان بکەین. ھەستیاری دۆخی ناوچەکە لە پشت بەکارخستنی سیستمی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمارەوەیە".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، لە پرۆگرامێکی زانگۆی بۆغازئیچی شاری ئیستانبوڵ گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختەی وڵاتەکەی رایگهیاند: "ھەرچەندە بڕیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەر ئارەزووی ئێمە نەبووە، بەڵام بڕیارێکی بەجێیە بۆ بەکارخستنی دەستبەجێی سیستەمە نوێیەکە. لەگەڵ ئەم بڕیارەش گشت ئەو سێناریۆیانەمان سەراوژێر کرد کە لە دژی وڵاتەکەمان دانرابوون".
گوتیشی: "وەک سەرکۆمار من ئێستا ساڵ و نیوێکم ماوە. واتا ئەگەر خواستی ئەم پۆستە، ئەم کورسیەمان ھەبوایە ئەو ساڵ و نیوە بەردەوام دەبووین. خواستێکی لەو شێوەیەمان نییە، بەڵام لە ئەنجامی ھەموو ئەو حساباتانەی کردوومانە بە نیگەرانی لەوەی کە ئەم کێشانە باج بە وڵاتەکەمان و گەلەکەمان دەدات گوتمان با ئەو ھەنگاوە بگرینەبەر".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گوتی: "دەبینرێت کە پرۆژەی سەرلەنوێ رێکخستنەوەیەک لە ناوچەکەماندا چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە ناوەندەکەی سووریا و عێراقە. لێرەدا بەدڵنیاییەوە وەک تورکیا ئەوەی دەبنیرێت بە واتایەکی جددی بەرپرسیاریەک دەکەوێتە سەر شانمان. روونە کە ئەو پرۆژەیە پایەکانی لە وڵاتەکەماندایە. بەدڵنیاییەوە ئەوانەی ئەو حساباتانەیان کردووە ئەوانەن کە تورکیا بە تورکیای کۆن تێگەیشتوون. ئەو تورکیایە بووەتە رابردوو کە رادەستی سیناریۆ دەرەکیەکان بێت".
ئەردۆغان رەخنەی لە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵاتەکەی گرت و، گوتی: "ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵات خۆشبێ ھەمیشە دەڵێن "فەرموون ئەو عەرز ئەوە گەز" ئێمەش ناچاربووین پێیان بڵێین" فەرموون ئەوەش عەرز و ئەوە گەز".
لە کۆتایی گوتارهكهیدا ئەردۆغان باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کرد و، گوتی: "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە چالاکی خراون گەیشتووەتە چوار ھەزار ٢٥٠".