Kerem Kocalar
20 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2018
عەنتاب - AA
سهرنووسهرانى سەربە بەڕێوەبەرایەتی زمانەکانی جیھان و ھەواڵەکانی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردانی شارۆچکەی باب-ی سەر بە پارێزگای حەلەب-یان کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات ئازادکرابوو.
سهرنووسهرهكانى ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە ھەر چوار لای جیھانەوە نوێنەرایەتی ئاژانسی ئانادۆڵو دەکەن، بەمەبەستی بەشداریکردن لە "کۆبونەوەی ساڵانەی سه‌رنووسه‌ره‌كان" سەردانی تورکیایان کرد و کەمپی ئەلبەیلی-یان بەسەرکردەوە کە بۆ ئاوارەکانی سووریا لە شاری کلیس دروستکراوە، پاشانیش لەبارەی کار و چالاکییەکان زانیاریان لە جێگری پارێزگای عەنتاب، عومەر یڵماز وەرگرت.
لە دوای ئەوەی سه‌رنووسه‌ره‌كان ناوەندی پەروەردە و قوتابخانەکانی ئەو کەمپەیان بەسەرکردەوە و لەگەڵ قوتابیان کۆبوونەوە، لە رێگەی دەرگای سنووری چۆپانبەی بەرەو شارۆچکەی باب-ی سەر بە پارێزگای حەلەب بەرێکەوتن کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات ئازادکرابوو.
لە پاڵ ئەمەش ئەو گرووپەی ئاژانسی ئانادۆڵو بەمەبەستی چاندنی نەمام سەردانی بەرزایی ئاکیل -یان کرد کە خاوەن پێگەیەکی سترتیژییە، و لەگەڵ سەرۆکی ناوەندی رێکخستنی ھاریکاری مرۆیی باب، شەنۆل ئەسمەر کۆبوونەوە.
جێگری پارێزگاری كلیس، عومه‌ر یڵماز، له گوتارێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هاتبێت كردوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه ئازادكراوه‌كان ده‌ژین له خۆشگوزه‌رانیدابن.
یڵماز باسی له‌وه كرد كه به‌بێ هیچ حساباتێكی نهێنی ئه‌و كارانه‌كراوه و، هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كیان نه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فیداكاریانهی كردوویانه.
یڵماس باسی له‌وه‌یش كرد كه ته‌نیا چاوه‌ڕوانیان له سووریا و گه‌له‌كه‌ی نزایه و، گوتی: "سوپاسی كارمه‌ندانی به‌ڕێزی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌كه‌م كه له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانه‌وه هاتوون و بوونه‌ته میوانمان. پشتیوان به‌خوا دیداره‌كانمان زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چن و، كاتێ گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی كاره‌كانتان ده‌توانن باشتر كاره‌كانی توركیا كه كردووتی به‌یان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها جێگری پارێزگاری عه‌نتاب، شه‌نۆل ئه‌سمه‌ر، باسی له‌وه كرد كه له‌و رۆژه‌وه‌ی باب ئازادكراوه تا ئێستا له هه‌موو بواره‌كاندا كاریان كردووه و، شارۆچكه‌كه‌یان كردووه‌ته شوێنی ژیان.
ئه‌سمه‌ر باسی له‌وه كرد كه رێكخراوی تیرۆریستیی برینی جددی بۆ خه‌ڵك و دانیشتوانی ناوچه‌كه دروستكردووه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له باب هه‌ر له په‌روه‌رده‌وه تا ژێرخان و گه‌شه‌پێدان و له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ باشتر كردنی هه‌موو شته‌كان.
ئه‌سمه‌ر ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له شاره‌كه‌دا هێزی پۆلیسی ناوخۆ دروستكراوه و، ئه‌نجوومه‌نی ناوخۆ كاری كردووه بۆ گه‌شه‌پێدان، ئه‌ركی گرنگ ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵو له باشتر باسكردنی ئه‌و كارانه‌ی كراون.
سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، پاش دیداره‌كانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ كلیس.