Hatice Şenses Kurukız
27 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
کۆجائەلی - AA
کۆبوونەوەی ناساندنی ئۆتۆمبێلی تورکیا بە بەشداری سەرکۆماری ئەو وڵاتە، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو.
بەمەبەستی بەشدارییکردن لە "کۆبوونەوەی کردنەوەی رێگای تازەگەری گرووپی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی تورکیا" کە تیایدا ئۆتۆمبێلی دروستکراوی تورکیا دەناسێندرێت و کردنەوەی فەرمی "دۆڵی IT"، لە گەبزە سەردانی شێونی کۆبوونەوەکەی کرد.

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەگوتارێکدا کە بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پێشکەشی کرد، گوتی: "ئەمرۆ ھەموو بەیەکەوە گەواھیدەری ئەو رۆژەین کە رۆژێکی مێژووییە بۆ وڵاتەکەمان و، خەونی ٦٠ ساڵەی تورکیا گۆڕا بۆ راستی".
ئەردۆغان لەبارەی دروستکردنی یەکەمین ئۆتۆمبێلی خۆماڵی تورکیا گوتی: "بۆ ئەم کارە زیاد لە ١٠٠ ئەندازیاری تورکیا شەو و رۆژیان خستە سەر یەک".

ئەردۆغان راشیگیاند کە دەیانەوێ ببنە خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆیان و بەم ھۆیەشەوە لە جیھان بناسرێن، ھاوکات گوتیشی: "ئاواتمان ئەوەیە بە ھەوڵ و رەنجکێشانی نەخشەساز و ئەندازیارانمان بە تەکنەلۆجیای خۆماڵی ببینە خاوەن ئۆتۆمبێل و بەمەش لە سەر ئاستی جیھان بناسرێینەوە".
ئەردۆغان ھەر لەبارەی بازاڕی ئۆتۆمبێل گوتی: "لە قۆناغێکدا کە بازاڕی ئۆتۆمبێل گەرم بووەتەوە، ئەگەر دەستپێشخەرییەکان جێبەجێ کرابووان تورکیا لە پێگەیەکی تەواو جیاوازدا دەبوو".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە خوالێخۆشبوو نەجمەددین ئەربەکان وەک یەکەمین دەستپێشخەری پیشەسازی تورکیا کرد و گوتی: "بە سوپاس و رەحمەتەوە یادی مامۆستامان نەجمەددین ئەربەکان دەکەمەوە کە یەکێک بوو لە دەستپێشخەرانی دروستکردنی کارگەی بزوێنەر و بەرگریکاری بۆچوونی بە پیشەسازی بوون بوو".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئیتر تورکیا تەنھا بازاڕی تەکنۆلۆجیا نوێێەکان نییە، بەڵکو وڵاتێکە کە کاری بەرھەمھێنان، پێشخستن و ھەناردەی ئەمانەش (تەکنۆلۆجیا) دەکات".