Mazın Asad
19 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
تەل ئەبیەز - AA
سوپای ئەمریکا لە دوای ئەنجامدانی چالاکی چاودێری لە ھێڵی تەل ئەبیەزی سنووری سووریا-تورکیا، نزیکەی ھەزار چەکداری پەیەدە/پەکەکەی لە ناوچەکە نیشتەجێ کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی تەل ئەبیەز دەستی کەوتووە، کاروانێکی سوپای ئەمریکا کە لە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی پیکاب پێکھاتووە رۆژی ھەینی و سێشەممەی رابردوو گەیشتنە ناوچەی تەل ئەبیەز کە لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە درێژکراوەی پەیەدە/پەکەکەیە داگیر کراوە.
سەربازانی ئەمریکی بە ١٠ ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی دوو رۆژ چالاکی پشکنینیان بە درێژایی سنووری سووریا-تورکیا کرد.
سوپای ئەمریکا لە دوای لێکۆڵینەوەکان لە ھێڵی رۆژھەڵات و رۆژئاوای نزیک دەروازەی تەل ئەبیەزی ھاوسنووری دەروازەی سنووری ئاکچەکەلەی تورکیا، چەکدارانی رێکخراوە تیرۆریستییەکەیان بۆ ناوچەکە گواستەوە.
زیاتر لە ھەزار چەکداری پەیەدە/پەکەکە لە شارەدێی عەین عیسا باشووری شارۆچکەی کۆبانێ جولەیان پێکرا و گوسترانەوە بۆ تەل ئەبیەز.
رێکخراوەکە ھێزی پشتیوانی بۆ ١٠ خاڵی گوندەکانی قانیترا، تەل فەیدەر، جەریح، سلیپ و خان لە تەل ئەبیەز گواستەوە کە دەکەوێتە بەرامبەر سنووری تورکیا.
لەکاتێکدا ١٥ تیرۆریست لە خاڵەکانی چاودێری ھەبوون، ئێستا لە ھەر خاڵێکدا نزیکەی ١٠٠ تیرۆریست ھەیە.