Mazın Asad
19 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
ھەتای - AA
ئەو یەکانەی سوپای سووریای ئازاد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە شارۆچکەی ئەلباب و چۆبانبەی ئەرکیان راسپێردرابوو، گەیشتنە شاری ھەتای.
یەکەکانی سوپای سووریای ئازاد بە ٢٠ پاس لە شاری کلیس تێپەڕ بوون و گەیشتنە شارۆچکەی حەسا-ی سەر شارەکە.
دواتر کاروانەکە لە ژێرچاودێری چڕوپڕی ئەمنی بەرەو یەکەکانی سەر سنوور بەڕێ کەوتن.
زانیاری ئەوەش دراوە کە ئەو یەکانەی سوپای سووریای ئازاد لە چوارچێوەی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی عەفرین رۆڵی پشتیوانی دەگێڕن.