دێرسم
ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە لەسەر رێگەی گشتی دێرسیم - ئەرزینجان ئۆتۆمبێلەکانیان وەستاندبوو دوو بارهەڵگر و ترێلەیەکیان سووتاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستكەوتوون، ژمارەیەك چەكداری پەكەكە لە ناوچەی سۆیوتلو چەشمە لە سەر رێگەی گشتی دێرسم - ئەرزینجان، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیان وەستاند.
ئەندامانی پەكەكە كە سەرنشینان و شۆفێرەكانیان لە ئۆتۆمبێلەكان دابەزاند، دوای ئەوەی ماوەیەك بانگەشەیان بۆ پەكەكە كرد، دوو بارهەڵگر و ترێلەیەكیان گڕ تێبەردا و دواتر بەرەو دارستانەكان هەڵاتن.
یەكێك لە بارهەڵگرەكان كە لەلایەن چەكدارانی پەكەكە سووتێنرا، برێكی لەدەستدا و خۆی كێشا بە ئۆتۆمبیلێك و پاسێكی بچووكدا كەلەسەر رێگەكە چاوەڕێیان دەكرد.