واشنتۆن
لە وتارێكیدا كە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، رایگەیاند "پێویستە ئەوە بزانرێت ئەو رێكخراوە تیرۆریستیانەی كە توركیا دەكەنە ئامانج، هێرشەكانیان بێ سزا نامێنێتەوە.
لە وتارەكەیدا، داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە كردووە رووداوەكانی سووریا و عێراق سەرەتا خەڵكی نائومێد و بێچارە كردووە، لەبەرئەوە وەك پرۆفیسۆرێكی میژوویی، كەسێكی دیپلۆماتكار و سیاسی دەزانم، كاتێك بەگشتی سەیری ئەو مێژووە دەكەیت كە تێپەڕیوە، ئەوسا لەوە تێدەگەیت چی واتایەكی هەیە. لە كاتێكدا زۆر سەختی لە باشووری توركیا روو دەدەن و نابینرێن، پێویستە راسیتیەكانیان لەبیرنەكەین.
داودئۆغڵو، لە وتارەكەیدا بەئاماژە كردن بەوەی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا لە سنوورەكانی باشووری وڵات رووبەڕووی مەترسیەكی زۆر بۆتەوە، ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە، لەكاتێكدا رژێمی دیمەشق كە شەرعیەتی لەدەستداوە لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش كێبڕكێ دەكەن لەسەر ئەنجامدانی كردەی بەربەریانە، سەدان هەزار كەس لە سووریا كوژراون، چەندین ملیۆنیان لی ئاوارە بووە كە دوو ملیۆنیان روویان لە توركیا كردووە. رژێمی ئەسەد، بێ جیاوازی بۆمب بەسەر هاووڵاتییانیدا بەردەداتەوە، یاساكانی نێودەوڵەتی پێشێل دەكات و چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت، ئەو شوێنانەشی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستی پێ دەگات خەڵكی بێ تاوان دەكوژێت، تاڵانی ئەنجام دەدات و دەستدرێژی دەكاتە سەر خەڵكی. پەكەكەش سوود لەم ئاڵۆزیانەی جەنگ وەردەگرێت و وەك هەلێك بەكاری دەهێنێت بۆ گەیشتن بە مەرامەكانی.
داودئۆغڵو: "بەكورتی، ئەوەی دەبینرێت ئەوەیە گوایە شۆڕشی ئاژاوە و پشێوی لە باشوورمان سەری هەڵداوە. بەڵام وەك ئەوەی لە مێژووەوە دەیزانین، تاریكترین ساتەكانی شەو، پێش گزنگە. بێ دەسەڵات نین بەرامبەر ئەوەی دەكرێت بۆ تێكدانی ئەم سیستمە".
داودئۆغڵو، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە توركیا لە سەرەتای دەركەوتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە، خاوەنی بەڵێنی تەواوی خۆیەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێكخراوە. جگە لە توركیاش هیچ وڵاتێكی ناتۆ ناچار نەبووە سنوورەكانی لەگەڵ داعشدا بەش بكات. توركیا وەك ئەندامێكی ئەو هاوپەیمانێتیە نێودەوڵەتیەی پێكهێنراوە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێكخراوەدا، لە ئیستادا بەشێوەیەكی كاریگەر هەژموونی نەتەوەیی و تواناكانی بەكارهێناوە بۆ لاوازكردنی داعش. لەبەرئەوە ئیستا هەڕەشەكانی داعش مەترسیدارترن، هەنگاوی دیاری گرنگ دەنێین كە تەواو بگونجێت لەگەڵ مافەكانی نێودەوڵەتیدا.
سەرۆكوەزیرانی توركیا، لە وتارەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات كە توركیا لەگەڵ ئەمریكادا لە بەرزترین ئاستدا گەیشتوونەتە رێككەوتن و دەڵێت: "لەگەڵ هاوپەیماناندا بەشێوەیەكی كاریگەرتر بەرەنگاری تیرۆریستان دەبینەوە. سنوورەكانمان لە داعش پاك دەكەینەوە، تەنیا بەوەوە ناوەستین بوونی تیرۆریستێك لاواز بكەین و لە كۆتاییدا لەناوی بەرین، بەڵكو لە هەمان كاتدا دەستی یارمەتی بۆ ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سووریا درێژ دەكەین، كە تەنیا ئەوە بەرەنگاری رژێمی ئەسەد و رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەبێتەوە".
داودئۆغڵو گوتیشی: "پەكەكە، كە بەلای ئەمریكاشەوە رێكخراویكی تیرۆریستیە، سوود لە بارودۆخی سووریا وەردەگرێت، بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لەبەرچاوی رۆژئاوادا بەهێز بكات جارێكی دیكە كاری تیرۆریستی كردەوە. قۆناغێكی مێژووییمان بەڕێ كرد، ئەوەش بە زیاتر دیموكراسی كردنی وڵات و كۆتایی هێنان بە توندوتیژی دەیان ساڵە، بەڵام پەكەكە چەكی دانەناو و وازی لە توندوتیژی نەهێنا، كاتێ چەكدارانی لە توركیا نەبردە دەرەوە نەگەیشتینە ئەنجام، لەبەرئەوە با ئەو رێكخراوە تیرۆریستیانە توركیا دەكەنە ئامانج بزانن كەوا هێرشەكانیان بێ وەڵام نابێت، وەك وڵاتێك كە خاوەنی هەموو مافێكین، لەژێر رۆشنایی یاساكانی نێودەوڵەتیدا بەو پەڕی تواناوە بەرپەرچی هێرشەكانیان دەدەینەوە".