شڕنەخ
له‌ئه‌نجامی هێرشی چه‌کدارانی په‌که‌که بۆ سه‌ر بنکه‌ی جه‌ندرمه‌ی داغکۆناک له شرنا‌خ له‌رێگه‌ی چه‌که‌وه، 2 سه‌رباز برینداربوون.
له‌لایه‌ن گرووپێکی چه‌کداره‌وه ته‌قه له ناوچه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی جه‌ندرمه‌ی داغکۆناک له شڕنەخ کرا. له ته‌قه‌کانی سه‌ره‌تادا دوو سه‌رباز بریندار بوون و گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی شڕنەخ.
له‌ئه‌نجامیشدا هێزه‌کانی ته‌ناهی یه‌کسه‌ر وه‌ڵامی ته‌قه‌کانیان داوه‌ته‌وه و ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆ پشتیوانی هێزه‌کانی ته‌ناهی کراوه.
جێگیرکردنی بۆمبێک و دواتر ته‌قاندنه‌وه‌ی به هێزه‌کانی ته‌ناهیدا له ناوچه‌ی کالهملی بۆغازی سه‌ر به شارۆچکه‌ی ئوڵوده‌ره له‌لایه‌ن چه‌کدارانی په‌که‌که‌وه، هیچ زیانێکی گیانی لێ نه‌که‌وته‌وه.
- له سیرت ته‌قه لە بنکەیەک دەکرێت
له شارۆچکه‌ی په‌رواری سیرت، له‌لایه‌ن چه‌کدارانی په‌که‌که‌وه له‌و ناوچه‌یه تەقە له بنکه‌ی جه‌ندرمه‌ی دۆغانجی کرا.
له ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ته‌ناهی، چه‌کداران به‌ره‌و دارستانه‌کان هه‌ڵاتن. له‌دوای ئه‌و هێرشانە کە 10 خولەکی خایاند، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی هه‌ڵاتوون ئۆپه‌راسیۆنێک به پشتیوانی هێزه‌کانی ئاسمانی ده‌ستی پێ کرد.
- ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی باتمان
دوێنێ له باتمان له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپهراسیۆنهداکه له دژی پێکهاته‌ی گه‌نجانی په‌که‌که-که‌جه‌که که ده‌کاته یهدهگههه ئه‌نجامدرا، له‌و 15 که‌سه‌ی که ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون، چوار کەسیان دوای ئیفاده وه‌رگرتن، له‌لایه‌ن داواکاری گشتییه‌وه و ١١ کەسی دیکه‌یان له‌لایه‌ن دادگای ئێشکگره‌وه ئازاد کران.