Ömer Olcay
25 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2021
ئەنقەرە-AA
لە گەڕەکی ماماک سەربە شاری ئەنقەرە، ئافرەتێکی عێراقی بەمردوویی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە هاوڕێیەکی ئافرەتەکە سەردانی کردووە و بینیویەتی بەبێ جوڵە لەسەر زەوی کەوتووە.
دوای گەیشتنی پۆلیس و تیمەکانی تەندروستی، دەرکەوت ئافرەتەکە گیانی لەدەستداوە.
سەرەتا بۆچوونەکان وابوو کە هۆکاری گیانلەدەستدانەکە ژەهراویبوون بە غازی زۆپا بووبێت، بەڵام دوای ئەوەی شوێنەواری خوێن لەسەر پشتەسەری ئافرەتەکە دۆزرایەوە لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکرد.
تەرمی ئافرەتەکە گواسترایەوە پزیشکی دادوەریی.