Mustafa Bikeç
02 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2022
بورسا – AA
دوای نزیکەی ١١ کاتژمێر لە کارکردن، تواندرا ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکرێت کە لە کارگەیەکی رستن و چنین لە بورسا کەوتبووەوە.
بەهۆکارێکی نەزاندراو، ئێوارەی دوێنێ، ئاگر لە کارگەیەکی رستن و چنین لە ناوچەی پیشەسازیی نیلوفەر لە شاری نیلوفەر سەربە پارێزگای بورسا کەوتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمە پەیوەندیدارەکان گەیشتنە ناوچەکە و دوای نزیکەی ١١ کاتژمێر لە کارکردنی چڕ، تواندرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
١١ کەس کە بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێک چووبوو، رەوانەی نەخۆشخانە کران و لەئێستادا، دۆخی تەندروستییان باشە.
وەک گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، ئەو ٨٥ قوتابییەیش گوازرانەوە ناوچەیەکی ئارام کە لە بەشی ناوخۆیی ئامادەیی پیشەسازیی و تەکنیکی ئەتاتورک دەمێننەوە و ئامادەییەکەیش لەو کارگەیەوە نزیکە.