Sangar Hamad Azeez
22 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2015
ئەو قوتابخانەیەی کە لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە لە گەڕەکی کاینارتەپە لە دیاربەکر سوتێنرابوو، دووبارە نۆژەن کرایەوە.
دوای ئەوەی قوتابخانەی وەهبی كۆچ-ی بنەڕەتی لە گەڕەكی كاینارتەپە لە دیاربەكر سووتێنرا. دەست کرا بە لێكۆلینەوە لە رووداوەكە.
بەهۆی ئاگرەكەش ژووری مامۆستایان لە نهۆمی یەكەم بەتەواوەتی سووتاوە و پۆلەكانیش دووكەڵێكی زۆری تێچووە.
لە لێدوانێكی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ناوچەكە فیكرەت ئێلالتونتاش گوتی: "بەهۆی ئاگرەكەوە ژووری مامۆستایان تەواو سووتاوە، شوێنەكانی دیكەش زیانی بەركەوتبوو بەڵام زۆر نا".
ناوبراو گوتی: "دوای ئەوەی بڕی زیانەكانی قوتابخانەكە دیاری كرا. دەست كرا بە نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكە. تاكە شت كە مابێت پاك كردنەوەی پۆلەكانە و لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ پۆلەكان پاك دەكرێنەوە و بەیانی قوتابیان دەتوانن دەوامی ئاسایی خۆیان دەست پێ بكەنەوە".