کەرکووک
بەڕێوەبەری لقی بانکی جیهان لە کەرکووک عەدنان عەبدلرەحمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "کەمێک بەر لەئێستا ئاگرێکی گەورە لەسەر بانی بانکەکەیان لە نێو شاری کەرکووک کەوتووە و پاشان لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژینەوە کۆنترۆڵکرا".
رووداوەکە کاری تیرۆریستی لە پشت نەبووە بەڵکو لەرێگای شۆرتی کارەباوە بووە، لەمباریەوە عەبدلرەحمان گوتی: "بەپێی لێکۆڵینەوەی دەزگاکانی پەیوەندیدار، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و پەیوەندی بەکاری تیرۆر و ئەنقەستەوە نییە".
بەڕێوەبەری لقی بانکی جیهان لە کەرکووک ئاماژەی بەوەشدا کە: "بەهۆی رووداوەکەوە مولیدە و چەند بەرمیلێکی گاز گڕیان گرتووە و بێجگە لە زیانی ماڵی زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە و هۆبەکانی ئەو بانکەش هەمووی سەلامەتن".
بانکی جیهانی بانکێکی حکوومییە و 300 مەتر لە باڵەخانەی پارێزگای کەرکووکەوە دوورە.