Muhammed Nuri Erdoğan
13 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەدروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو کەشتیەی ھاوکاری تورکیا دەگوازێتەوە بۆ غەززە و زۆربەی پێداویستی پزیشکیە گەیشتە میسر.
لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، فەخرەددین کۆجا ڕایگەیاند: "ئەو کەشتییەی بەمەبەستی گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززەمان کردووە و زۆرێک لە ھاوکارییەکانی پێداویستیی تەندروستیین گەیشتە بەندەری ئەلعەریش".
کۆجا وێنەی ئەو کەشتیەی ھاوکاری تورکیا بۆ غەززەی بڵاوکردووە و دەلێت: "بە ھەماھەنگی ھاوبەش لەگەڵ میسر، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەگەن بە خەڵکی غەززە".