Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نتاڵیا - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند: "پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (مه‌هه‌په) له ده‌ره‌وه‌ی ئیستانبوڵ له ئه‌نقه‌ره و ئیزمیریش كاندیدی نابێت".
باخچه‌لی له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نتاڵیا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
سەرۆکی گشتی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (مه‌هه‌په)له‌گه‌ڵ توركیایه و لایه‌نگری هاوپه‌یمانی كۆماره. گوتی: "ئه‌وه‌ی كه دێته سه‌ر رێگه‌مان یان پاڵی پێوه ده‌نێین بۆ كه‌ناری رێگه‌كه یان به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆین و پانی ده‌كه‌ینه‌وه. توركیا نادۆڕێت. راچڵه‌كینی نیشتمانیی كه له ٢٤ی حوزه‌یراندا ئیراده‌ی نیشاندا، جارێكی دیكه گه‌مارۆكان تێكده‌شكێنێت. مه‌هه‌په‌ش گیانفیدایی له‌پێناو گه‌ل، ئاڵا، بانگ و ئه‌و نه‌وه توركانهدا ده‌كات كه هێشتا له‌دایك نه‌بوون".
باخچه‌لی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (مه‌هه‌په) له ده‌ره‌وه‌ی ئیستانبوڵ له ئه‌نقه‌ره و ئیزمیریش كاندیدی نابێت. گوتی: "به‌رده‌وام بوونی هاوپه‌یمانیی گه‌ل له‌سه‌ر رێگاكه‌ی به‌بێ هیچ كێشه و گیروگرفتێك، له‌پێناو ژیاندنی سیستمی نوێ‌دا، له‌رووی مانه‌وه‌ی نیشتمانییه‌وه كارێكی ناچارییه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باخچه‌لی گوتی: "بڕیارێكی دیكه‌ی گرنگمان ئه‌وه‌یه هاوپشكانی هاوپه‌یمانی زیلله‌ت جه‌هه‌په، هه‌ده‌په و ئیی پارتی و یه‌ده‌گه‌كانی دیكه‌یان له هه‌ر كوێیه‌ك كاندیدی هاوبه‌شیان هه‌بێت با ببێت ئێمه ئاماده‌ین، پێداگیرین له‌وه‌ی له هه‌موو ئاستێكدا به‌رامبه‌ریان بوه‌ستینه‌وه، له هه‌ركوێیه‌ك كاندیدانی هاوبه‌شی زیلله‌ت رووبه‌ڕوومان ببنه‌وه ئێمه له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانی كۆمار تاكۆتایی له جموجۆڵداین. سه‌یری ئه‌مه و ئه‌وه ناكه‌ین و گوێ رانادێرین. توركیا ده‌رخواردی ئه‌وان ناده‌ین و نابینه دیل. ئه‌وه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی سه‌ركۆماری ده‌كاته ئامانج جا هه‌ر كێیه‌ك بێت ئه‌مه له به‌رامبه‌ر خۆیدا ده‌بینێته‌وه. به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره خۆجێیه‌كان به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ سیسته‌می حوكمڕانی سه‌ركۆماری و هاوپه‌یمانی كۆماره. كێ چی ده‌ڵێ بابیڵێ و چی ده‌كات با بیكات قسه‌ی پڕوپوچه له‌و گوێیهمان ده‌چێته ژوورێ و به گوێیه‌كه‌ی دیكه‌ماندا دێته‌وه ده‌رێ".