Metin Bolat,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2018
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: "ئه‌وه‌ی كه دێته سه‌ر رێگه‌مان یان پاڵی پێوه ده‌نێین بۆ كه‌ناری رێگه‌كه یان به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆین و پانی ده‌كه‌ینه‌وه. توركیا نادۆڕێت. راچڵه‌كینی نیشتمانیی كه له ٢٤ی حوزه‌یراندا ئیراده‌ی نیشاندا، جارێكی دیكه گه‌مارۆكان تێكده‌شكێنێت. مه‌هه‌په‌ش گیانفیدایی له‌پێناو گه‌ل، ئاڵا، بانگ و ئه‌و نه‌وه توركانهدا ده‌كات كه هێشتا له‌دایك نه‌بوون". هاوسه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: "پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (مه‌هه‌په) لایه‌نه. له‌گه‌ڵ توركیایه و لایه‌نگری هاوپه‌یمانی كۆماره".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: "به‌رده‌وام بوونی هاوپه‌یمانیی گه‌ل له‌سه‌ر رێگاكه‌ی به‌بێ هیچ كێشه و گیروگرفتێك، له‌پێناو ژیاندنی سیستمی نوێ‌دا، له‌رووی مانه‌وه‌ی نیشتمانییه‌وه كارێكی ناچارییه".