Seval Ocak Adıyaman,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
07 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی: "بەڕای ئێمە شوێنێک نییە ناوی ئامەد بێت و شتێکیش نییە ناوی یانەی ئامەدسپۆر بێت. ناونانی یانەی دیاربەکرسپۆر بە ئامەدسپۆر، لای ئێمە شتێکی پەسەند نەکراوە".
سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی لە میانەی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە پێویستە رێگری بکرێت لەو کەسانەی رق و قین لە بواری وەرزشی تورکیادا بڵاودەکەنەوە و گوتیشی: "ئەو کەسانەی لەگەڵ ناشتنی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لە مامەڵە بازرگانییە توندەکاندا هەوڵدەدەن ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتیش بوروژێنن و لەڕێی زمانی توندەوە هانی نانەوەی پشێوی بدەن، با ئەوەیان لەبیرنەچێت کە دەکەونە ناو ئەو چاڵەی خۆیان هەڵیانکەندووە. تورکیا لەسەر شەقام نەدۆزراوەتەوە و لە چەند نیشتۆکێکێک پێکنەهاتووە هەربۆیە دوو شەلاتی و چەتە ناتوانن تێکیبشکێنن. پێویستە هەمووان هۆش بێننەوە بەرخۆیان. با لە بەرامبەر گەردەلوولدا شکست دێنێت. ئەوانەی دەیانەوێت قۆناغی ئازار و مەینەتی گەلی تورک، قۆرغ بکەن و شەرمەزارییەکانیان لە سیاسەتەوە بێنن بۆ ئاستی کۆمەڵایەتی، لە بەرامبەر خۆیاندا مەهەپە و هاوپەیمانی کۆمار دەبیننەوە".
باخچەلی، باسی لەو رووداوانە کرد کە لە کاتی یاری نێوان هەردوو یانەی بورساسپۆر و ئامەدسپۆر روویاندا و رایگەیاند: "بەڕای ئێمە شوێنێک نییە ناوی ئامەد بێت و شتێکیش نییە ناوی یانەی ئامەدسپۆر بێت. ناونانی یانەی دیاربەکرسپۆر بە ئامەدسپۆر، لای ئێمە شتێکی پەسەند نەکراوە".
سەرۆکی گشتی مەهەپە، ستایشی هەڵوێستی نیشتیمانپەروەرانەی لایەنگرانی بورساسپۆری کرد و گوتیشی: "تێکدانی رەوشی یاریگا لەلایەن کەمینەیەکی بچووکی لایەنگری تیرۆر و جووداخوازانەوە لە بورسا و بەستنەوەی رووداوەکان بە برا کوردەکانماندەوە تاوان و شەرمەزارییە. خوشک و برا کوردەکانم شتێکن و ئەو بێڕەوشتانەش شتێکی دیکەن. خوشک و برا کوردەکانمان شتێکن و تیرۆریستانی جووداخواز شتێکی دیکەن. ئەوانەی کە دەیانەوێت خوێنڕێژی لە نێوان تورک و کورد دروست بکەن و تۆوی دوژمنایەتی بچێنن، پێویستە وەک خانەی شێرپەنجەیی دەربهێندرێن و فڕێبدرێن. ئەوانە داردەستی ئیمپریالیزمن و پێویستە سەریان پان بکرێتەوە. وەک چۆن بورسا گلێنەی چاومانە ئاواش دیاربەکر گلێنەی چاومانە. وەک چۆن بورسا شارێکی تورکییە، دیاربەکریش بەهەمان شێوەیە. براکانمان لە بورسا و براکانمان لە دیاربەکر، برای یەکن ئەوانەشی هەوڵی تێکدانی نێوانیان دەدەن بێنرخ و بێڕەوشتن. ئەو پارتە ئۆپۆزسیۆنە بێنرخانەی یاریگاکان بەکار دەهێنن بۆ خزمەت کردنی پەرتەوازەیی سیاسییان، ئاواتەکانیان نایەتەدی".