Rewa Mahmut Hasan
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لە کۆشکی چانکایا لە ئەنقەرە کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە سەعات ١٠:٣٠ دەستی پێ‌کرد و دوو سەعات و نیوی خایاند.
لەدوای کۆبوونەوەکە بینالی یڵدرم گوتی:
"هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیرمان ئه‌نجام دا. هه‌لێكی باش بوو بۆ به‌شكردنی زانیاری سه‌باره‌ت یه بابه‌ته‌كانی سووریا، عێراق و ناوخۆ. گوێمان له بۆچوونه‌كانیان گرت. پێشنیازیان بۆمان هه‌بوو. ئێمه‌ش تێبینیمان وه‌رگرت. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو".
گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی دیکە بۆمان روونبووەوە کەوا بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە تورکیادا لە سەرووی هەموو بابەتێکەوەیە، رەنگە وەک پارت بیرکردنەوە و تێڕوانینمان جیاواز بێت، بەڵام لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوڕاین، چ جەهەپە یاخود مەهەپە یان ئاک پارتی بێت پێویستە بەردەوام بێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
لای خۆیەوە سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەدا کە سه‌رۆكوه‌زیران، زانیاری پێداون سه‌باره‌ت به رووداوە تیرۆریستیەکان کە روویانداوه، سوپاسی ناوبراویشی کرد و ئاشکرای کرد کە رێككه‌وتنێكیان كردووە دەربارەی ئەوەی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان له‌بابه‌تی تیرۆردا هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان هه‌بێت و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه دژبه تیرۆر خه‌بات بكه‌ن.
هەرچی سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلیشە ئەوا گوتی: "کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەیەک بوو کە وەڵامێک بەدەست بهێنین بۆ میللەتەکەمان، پارتە سیاسییەکان داوایان کرد کەوا بە توندترین شێوە بەردەوامبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".