Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
ئانتالیا - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لە میانی دانیشتنی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرۆک شارەوانی و بەرپرسانی لقەکانی پارتەکەی لە پارێزگای ئانتالیا، گوتارێکی پێشکەشکرد.
دەولەت باخچەلی لە گوتارەکەیدا رایگەیاند "مەهەپە لە هەموو قۆناغێکی سیستمی حکوومەتی سەرکۆمارییدا، هەر کە تیۆرییەوە تاوەکو پراکتیکی، بوونی هەبووە، توخمێکی چالاکی پڕۆسەکە بووە. لە پێناو پاراستنی سیستمی حکوومەت کە خاوەنی بەشێک لە ئەندازیاریی دامەزراندنی بووین، هەر گیانفیداییەک پێویست بێت بە خۆشەویستییەوە ئەنجامیدەدەین و سڵی لێناکەینەوە".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی سەڵاحەددین دهمیرتاشیشەوە دوا و گوتی: "دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا واژووی له‌سه‌ر بڕیارێكی ئابڕووچوون كردووه. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و جوداخوازه‌ی تۆماری پێشینه‌ی هه‌یه و ستایشی تیرۆری كردووه و هانی هێرشی تیرۆریستیی داوه، به هۆكاری سیاسی زیندانیكراوه. دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا له ٢٠ی تشرینی دووه‌مدا داوای كرد 'ده‌میرتاشی په‌كه‌كه‌یی ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت'، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ شه‌رمانه داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌كات. به‌دڵنیایییه‌وه ده‌میرتاش كه ده‌ستی هه‌یه له خوێنی ٥٣ كه‌س، شووره‌ییه بهستهمدیده و مافخوراو نیشان بدرێت، بێ ره‌وشتییه، نایاساییه و سووكایه‌تییه به‌رامبه‌ر گه‌لی تورك".
دەولەت باخچەلی هەروەها گوتی: "لەبەرامبەر ئەوانەی کە دەیانەوێت هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ بکەنە دەنگدان بۆ سیستم، بیکەنە مشت‌ومڕ سەبارەت بە حکوومەت، ئێمە ئەرکی سەر شانمانە سیناریۆکانیان پووچەڵ بکەینەوە و بەرەنگاریی سەرجەمیان ببینەوە، ئەرکێکی مێژووییە لە گەلەکەمان بە ئێمەی سپاردووە. ئەرک پیرۆزە، کەمتەرخەمی بەرامبەری و نکووڵیکردن لێی، دەرەنجامی ئازاربەخشی دەبێت".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی راشیگەیاند "حكوومه‌تی سه‌قامگیر و متمانه‌ی داهاتووی كۆماری توركیا، سیستمی حكوومه‌تی كۆمارییه. ئه‌و توانا و ئیراده سیاسییه‌ی ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات هاوپه‌یمانی كۆمارییه".