Sangar Hamad Azeez
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی گوتی: " هاوپەیمانی کۆماری سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستدەهێنێت لە هەڵبژاردنەکانی گشتی پەرلەمان. نوێنەرایەتییەکی بەهێزی سیاسی دەکات. زۆر نا، تەنیا ٣٣ رۆژی دیکە رووی رەش و سپی بەدیار دەکەوێت. هەندێک ئارام بگرن. ئەو کەسانەی کە لەسەر بەرژوەندی مەهەپە یارییان دەکرد. رووی مرۆڤایەتییان نابێت کە پێی دەرکەون".
باخچەلی لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوکراوەیەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران بڵاو کردەوە.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە : " هاوپەیمانی کۆماری سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستدەهێنێت لە هەڵبژاردنەکانی گشتی پەرلەمان. نوێنەرایەتییەکی بەهێزی سیاسی دەکات. زۆر نا، تەنیا ٣٣ رۆژی دیکە رووی رەش و سپی بەدیار دەکەوێت. هەندێک ئارام بگرن. ئەو کەسانەی کە لەسەر بەرژوەندی مەهەپە یارییان دەکرد. رووی مرۆڤایەتییان نابێت کە پێی دەرکەون".
لە دڕێژەی بڵاوکراوەکەی باخچەلی دەڵێت: "ھەوڵی تێکدانی ھاوپەیمانی کۆماری و گیانی یەکریزی لە یەنیکاپی لەم چەند رۆژەی دوایی چڕ بووەتەوە. دەستی تاریکی ناوخۆیی و دەرەکی دوا ھەوڵی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان خستووەتە گەڕ بەڵام ھەوڵەکانیان بێ ھودەیە".