Ayşe Nur Akçelik
23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2020
ئیستانبوڵ - AA
بارانی بەلێزمە چەند گەڕەکێکی ئیستانبوڵی گرتەوە و لە هەندێک ناوچەی شارەکەش تەرزە باری.

ئەمەیش وای کرد ترافیک لەسەر شەقامە سەرەکییەکان دروست ببێت.
بەشێک لە هاووڵاتییانیش بۆ خۆپاراستن لە بارانەکە پەنایان بردە بەر وێستگەی پاسەکان و چەرداخی دوکانەکان.

بەهۆی بەهێزی بارانەکەوە لە ناوچەی ئۆرتاکۆی درەختێک هەڵکەندرا و کەوتە سەر مەنهۆڵەکان، ئەمەیش وای کرد ئاوێکی زۆر لەسەر شەقامەکە کۆبێتەوە، دواتر بە هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، درەختەکە لابرا.
لەلایەکی دیکەشەوە لە ناوچەی ئەرنەڤوتکۆی لافاو گرفتی بۆ کاسبکاران دروست کرد و ناچاری کردن رێگای جیاواز بۆ پاراستنی بەرهەمەکانیان بەکار بهێنن، هەروەها ئاو چووە چەند ماڵێکەوە.

لەو ناوچانەشی تەرزە دەباری هاووڵاتییان بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان پێخەف و کارتۆنیان بەکار هێنا.