Kerem Alperen Kaya,Ammar Nas,Muhammet Ali Kemal
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە ئیستانبوڵ بارانی بەلێزمە، کاریگەریی کردووەتە سەر هاتوچۆکردن.
لەدوای هۆشدارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی، باران سەرانسەری شارەکەی گرتەوە.
لە شەودا لە ژمارەیەک ناوچەی ئیستانبوڵ، نمە باران دەستیپێکرد و لە کاتژمێرەکانی دواتردا بۆ بارانی بەلێزمە و هەورە گرمە و هەورە تریشقە گۆڕا.
بارانی بە خوڕ و هەورە گرمە لە بەشی ئاسیای ئیستانبوڵ ناوە ناوە بۆ تەرزە دەگۆڕا.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.