Rewa Mahmut Hasan
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
پەرلەمانی تورکیا
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئیسماعیل قارەمان لە بارەگای پەرلەمان پێشوازی کرد لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی.
دوای پێشوازی کردن، هەردوولا کۆبوونەوەیەکی داخراویان ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان تەها ئۆزهان، یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی مەهدی ئەکەر، پەرلەمانتاری ئاکپارتی غالیپ ئەنساریئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپە میتحەد سانجار ئامادە بوون.
لە دوای کۆبوونەوەکە بارزانی بە یاوەریی مەهدی ئەکەر سەردانی ئەو بەشانەی ناو بارەگای پەرلەمانی تورکیای کرد کە لە شەوی هەوڵە کودەتاییەکەدا زیانیان بەرکەوتبوو، پاشان بارزانی پەرلەمانی بەجێهێشت .
ئەکەر لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا ئاماژەی بەوەدا کە بارزانی پاڵپشتی لە تورکیا دەکات.
لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ باسێک سەبارەت بە خوێندنگاکانی تایبەت بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی ناسراو بە فەتۆ هاتۆتە ئاراوە لە کۆبوونەوەکەدا، ئەکەر گوتی، "پێی گوتین لە نزیکترین ماوەدا کاری پێویست دەکەین لەبارەی خوێندگەکانی فەتۆوە. لەوبارەیەوە هەموو داوایەکی تورکیا هەڵدەسەنگێنن و راشیگەیاند کە هاریکاری تورکیا دەبن لەوبارەیەوە.