Aykut Karadağ,Cüneyt Kemal Özkök
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
"بارهه‌ڵگری چاكه‌كاریی" كه ٧٥٠ تۆن كه‌لوپه‌ل و پێداویستی هه‌ڵگرتووه بۆ ئه‌فغانستان كه به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)، له‌لایه‌ن ١١ ده‌زگای خێرخوازیی ئه‌و هاوكارییانه كۆكراونه‌ته‌وه له ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ڕێكه‌وت.
به‌هۆی گه‌شتی "بارهه‌ڵگری كاری چاکە" له تێرمیناڵی مێژووییی ئه‌نقه‌ره به به‌شداری وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو؛ وه‌زیری گواستنەوە و ژێرخان، عادل كهرهئیسماعیلئۆغڵو و سه‌رۆكی كاروباری ئایینی، پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی ئه‌رباش رێوڕه‌سمێك رێكخرا.

عادل كهرهئیسماعیلئۆغڵو له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه توركیا له‌گه‌ڵ ته‌واوی سته‌ملێكراو و لێقه‌وماوانه و گوتی: "له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌فغانستانی دۆست و براداین. دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێمه كه له ٤٧ فارگۆن پێكهاتوون نزیكه‌ی ٧٥٠ تۆن كه‌لوپه‌ل و پێداویستی بۆ لێقه‌وماوان ده‌به‌ن. چوار هه‌زار و ١٦٨ كیلۆمه‌تر رێگه ده‌بڕن. به ئێران و توركمانستاندا ده‌ڕۆن و ده‌چنه ئه‌فغانستان".
وه‌زیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا بیری خسته‌وه كه دوای وه‌گه‌ڕكه‌وتنی هێڵی باكو-تبلیسی و قه‌رس، هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئیستانبوڵ-تاران و ئیسلام ئاباد كه به هێڵی باشوور ناسراوه ده‌ستی به‌كاركردن كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه دا شهمهندهفهرەکە به ١٦ رۆژ به‌و رێڕه‌وه‌دا ده‌ڕوات.
- "ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ستی هاوكاری بۆ براكانمان له‌وێ درێژ بكه‌ین"
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ١٢ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار منداڵ له ئه‌فغانستان له‌و سه‌رما سه‌خته‌دا پێویستییان به هاوكارییه و گوتی: "شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه رۆڵه‌كانی شارستانییه‌تی چاكهخوازین".
سولەیمان سۆیڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان به هانای لێقه‌وماوانه‌وه ده‌چێت هه‌میشه پشتیوانی گه‌لی ئه‌فغاستان بووه و ده‌بێت و گوتی: "ئێمه له جوگرافیایه‌كی بهڕێكهوتدا ناژین. ئێمه گه‌لێكی ته‌نهاش نین. مێژوو، كولتوور، باوه‌ڕ و به‌های مرۆییمان هه‌یه. چاوپۆشینی ئێمه له ئه‌وان و بیركردنه‌وه ته‌نها له‌و جوگرافیایه‌ی خۆمان تیایدا ده‌ژین یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین غهفڵهتهكان".
وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوە کرد کە گەلی تورک گەلێک نییە وەک شارستانی خۆرئاوا ویژدانی هەڵپەسێرێت و گوتی: ''جیهان تەنها پێک نەهاتووە لە ساڵی ٢٠٢٢. دوای ئێمەش سەدان ساڵ دەبێت. هەر وەک چۆن باوباپیرانمان بەخشندەییەکی گەورەیان بۆ جێ هێشتووین بە ئامانەت، هاوکارییان بۆ هەموو شوێنێکی جیهان کردووەتە ئامانەت، چۆنیەتی برایەتیان کردووەتە ئامانەت، ئێمە بەرپرسیارین لەسەر بەردەوامیدان بەوە. دووپاتی دەکەمەوە کە چوار ساڵە ولاتێک و گەلێکین زۆرترین هاوکاریمان بەخشیوە. خۆ ئەمریکا و ئەورووپا لە ئێمە دەوڵەمەنترن. ئێمە گەلێکین دڵمان دەوڵەمەندە. دەبێت هەموو بەیەکەوە بەردەوامی بدەین بەو کارە. هەموو بەیەکەوە دەستی هاوکاریی درێژ دەکەین بۆ خوشک و برایانمان لەوێ''.
بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسینینی تورکیا (TCDD)، حەسەن پەزوک باسی لەوە کرد کە بارهەڵگرەکان لە رێگەی هێڵی ئاسنینی باک‌و-تبلیسی-قەرس و لە رێگەی رێڕەوی هاوبەش بۆ چین و تا رووسیا دەڕون و لەوێوە لە رێگەی ئێران و تورکمانستانەوە بۆ پاکستان و لەوێشەوە دەگەنە ئەفغانستان.