Muhammed Nuri Erdoğan
29 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
به بڕیاری سه‌ركۆماری توركیا داواكاری عه‌بدولحه‌مید گول په‌سه‌ند كرا و له جێگای ئه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستوور و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی یۆزگاتی ئاك پارتی، به‌كر بۆزداغ هێندرایه وه‌زاره‌تی داد.
بڕیاره‌كه كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان واژووی له‌سه‌ر كراوه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو كرایه‌وه.
به‌م جۆره داواكاری عه‌بدولحه‌مید گول په‌سه‌ند كرا و به‌كر بۆزداغ هێندرایه وه‌زاره‌تی داد.
بڕیاره‌كه به‌پێی ماده‌كانی ١٠٤ و ١٠٦ ده‌ستووری توركیا ئه‌نجام درا.
به‌كر بۆزداغ كه ١ی نیسانی ١٩٦٥ له شارۆچكه‌ی ئاكداغمهدهنی له پارێزگای یۆزگات له‌دایكبووه. ده‌رچووی كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی ئوڵوداغه. ماسته‌ریشی له به‌شی مێژوویی ئایینه‌كان له هه‌مان زانكۆ ته‌واو كردووه. هه‌روه‌ها كۆلێژی یاسایشی له زانكۆی سه‌لجوق خوێندووه.
چه‌ندین پۆست و پله‌ی له‌نێو پارتی فه‌زیله‌ت و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتی) پێ دراوه.
بۆزداغ تا ئاستی ناوه‌ندی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌زانێت. خێزانداره و باوكی سێ منداڵه.