Mohammed Baqi Hussein
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
به‌درێژایی 10 كیلۆمه‌تر بارهه‌ڵگر له ده‌روازه‌ی سنووریی كاپی كوله‌ی توركیا - بولگاریا ریزیان به‌ستووه و له‌چاوه‌ڕوانیدان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، قه‌ره‌باڵخییه‌كی زۆر له ده‌روازه‌ی كاپی كوله دروست بووه و به‌درێژایی 10 كیلۆمه‌تر بارهه‌ڵگر ریزیان به‌ستووه. به‌پێی زانیارییه‌كان هۆكاری قه‌ره‌باڵخییه‌كه به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتنی دیوی بولگاریای ده‌روازه‌كه‌یه.
یه‌كێك له شۆفێران به‌ناوی مورات ئایدن ده‌ڵێت، باره‌كه‌ی له ئیستانبوڵه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌بات و ماوه‌ی 20 سه‌عاته له‌ریزدا وه‌ستاوه.
ئایدن ده‌ڵێت به‌هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گه‌رما زۆر ماندوو و بێزارن.
ئایدن گوتی: "زۆرێك هه‌یه شه‌و ریزه‌كه تێكده‌دات و چاودێری ناكرێن. نازانین چی بكه‌ین. هه‌موو كۆتاییه‌كی هه‌فته ئه‌م قه‌ره‌باڵخییه رووده‌دات. هیچ كه‌س چاره‌سه‌ری بۆ نادۆزێته‌وه. ئێره بووه بە گه‌راجی بارهه‌ڵگر و ئه‌م قه‌ره‌باڵخییه هه‌ر ته‌واو نه‌بوو. نان و ئاومان ده‌ست ناكه‌وێت. ته‌والێتی لێنییه. له‌گه‌رما بێزار بووین".