Mohammed Baqi Hussein
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری خۆپیشاندانی هاوڕهگهزبازاندا كه له‌لایه‌ن پارێزگاری ئیستانبوڵه‌وه مۆڵه‌تی رێپێوانیان پێ نه‌درا، مۆنۆمێنتی كۆماری به به‌ربه‌ستی ئاسنین ده‌وره‌دراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، كۆمه‌ڵگای هاوڕه‌گه‌زبازانی توركیا LGBTİ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بانگه‌وازی گردبوونه‌وه‌یان له ته‌قسیم بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌وپێیه به‌نیازن ئه‌و رێپێوانه‌ی كه هه‌فته‌ی رابردوو پۆلیسی ئیستانبوڵ رێگری لێ‌كردن ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی بده‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا پۆلیسی ئیستانبوڵ مۆنۆمێنتی كۆماریی ته‌قسیمی به به‌ربه‌ستی ئاسنین ده‌وره‌داوه.
مۆنۆمێنته‌كه به‌ڕووی سه‌ردانه‌كاندا داخراوه و له‌كۆڵانه‌كانی سه‌ر شه‌قامی ئیستیقلالیشدا به‌ربه‌ستی ئاسنین ئاماده‌كراوه و پۆلیس له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری خۆپیشانداندا، رێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر.
كۆمه‌ڵگای هاوڕه‌گه‌زبازانی توركیا LGBTİ به‌رنامه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك دانابوو له رۆژانی 19 بۆ 26ی ئەم مانگە. به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌درا ته‌نانه‌ت رێپێوانیش ئه‌نجام بده‌ن.