Filiz Kınık,Ali Cevahir Aktürk,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
02 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
له چوارچێوه‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی ساخته‌كاری تۆماركراوه له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی شارۆچكه‌كانی ماڵته‌په، ئاتاشه‌هیر و كادیكۆی له كاتی هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌كه‌ی 31ی ئادار، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئانادۆڵو، 32 دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیا جیای كرده‌وه.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، به‌شێك له سكاڵاكان له لایه‌ن ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌وه تۆماركراوه له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی ساخته‌كاری له ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان و تۆماركردنی زانیارییه‌كاندا، به‌شێكیشی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردنی شارۆچكه‌كه‌وه له‌سه‌ر گومانی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كاندا تۆماركراوه.
له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئانادۆڵو، 32 دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی جیای كرده‌وه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ئه‌و بانگه‌شانه.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا داواكاری گشتیی داوای تۆماری ئه‌ژماری ده‌نگی ئه‌و سندوقانه و ناسنامه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی كرد.
دوای گه‌یشتنی زانیارییه‌كان زیاتر له 100 كه‌س كه له‌و شارۆچكانه‌دا كاریان كردووه وه‌ك سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌نجامه‌كانیان تۆمار كردووه به سیفه‌تی "گومان‌لێكراو" بانگهێشتكران بۆ وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانیان.
له میانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌ی ماده‌كانی په‌یوه‌ندیدار به "به‌كارهێنانی ئه‌رك بۆ مه‌رامی خراپ" و "حوكمه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و یاسای تۆماری ده‌نگده‌ران" گوته له 10 له گومانلێكراوان وه‌رگیراوه.
له كاتی وه‌رگرتنی گوته له گومانلێكراوان له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری زاندراوه به شێوه‌ی "ئایا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ئه‌ركتان پێ سپێدراوه؟"، "ده‌نگه‌كان چۆن جیاكراونه‌ته‌وه؟" و "واژووی سه‌ر ئه‌نجامه‌كان هی ئێوه‌یه؟" پرسیاریان ئاراسته كراوه.
- له مه‌رجه‌كانی بوونه سه‌رۆك و بوون به ئه‌ندام له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌كۆڵدرێته‌وه
زاندراوه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆش كراوه سه‌باره‌ت به هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌ك له‌باره‌ی دانانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌ر سندوقه‌كان له لایه‌ن لقی ماڵته‌په‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان له شارۆچكه‌كه.
له میانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه كه له لایه‌ن هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه دارایی و كاره نایاساییه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌كانی ئانادۆڵو به‌ڕێوه‌ده‌چێت له مشتومڕه‌كانی مه‌رجه‌كانی بوونه سه‌رۆك و بوون به ئه‌ندام له‌سه‌ر ئه‌و سندوقانه، ده‌كۆڵدرێته‌وه.