İlyas Kaçar,Mohammed Baqi Hussein
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
سته‌مه‌كانی حكوومه‌تی چین دژبە توركه ئوگورهكانی توركستانی رۆژهه‌ڵات له ئیستانبوڵ پڕۆتێستۆكرا.
بزووتنه‌وه‌ی مرۆڤ و شارستانییه‌ت له مزگه‌وتی فاتیح لە ئیستانبوڵ، چالاكییه‌كی لەهەمبەر سته‌مه‌كانی چین دژبە توركه ئویگورهكان ئه‌نجامدا.
دوای نوێژی به‌یانی گرووپێك له گوڕەپانی مزگه‌وته‌كه‌دا گردبوونه‌وه و له‌ژێر دروشمه‌كانی، "هه‌سته بۆ نزا دژبە سته‌م" و "گه‌لی توركستان به‌ته‌نها نین"دا، پڕۆتێستۆی سته‌مه‌كانیان كرد.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی مرۆڤ و شارستانییه‌ت، سه‌ركان ده‌میره‌ل به‌ناوی گرووپه‌كه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا و رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی چین توركستانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركردووه له هه‌وڵی له‌ناوبردنی ناسنامه‌ی توركه موسڵمانەكاندایه.
ده‌میره‌ل راشیگه‌یاند، حكوومه‌تی چین ئازادیی مرۆڤی خستووه‌ته ژێر پێ و هه‌موو شتێكی تایبه‌ت به ئایینی قه‌ده‌غه‌كردووه.