Ramal Mahmood
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ – AA
لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم ئەنجام دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا، کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٢:٣٠ لە نووسینگەی دۆڵمەباهچەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت.
چاوەڕێ دەکرێت هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران نومان کورتوڵموش، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو، وەزیری تەندروستی رەجەب ئاکداغ، پارێزگاری ئیستانبوڵ ڤەسیپ شاهین و بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیستانبوڵ موستەفا چاڵشکان بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکەن.