İlkay Güder
15 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرجەم ھاووڵاتییان بۆ رێپێوانەکەی ئهمڕۆی سەر پردی شەھیدانی 15ی تەمووز بانگهێشتكردووە کە سەركۆمار ئەردۆغان بەشداریی تیایدا دهکات.
له ههژماری تویتهری سەرۆکایەتی کۆماردا، رێپێوانی رۆژی یەکێتیی نەتەوەیی و دیموکراسی وهبیر ھاووڵاتییان ھێنراوەتەوە کە ئهمڕۆ له ئیستانبوڵ بهڕێوهدهچێت.
لە بڵاوكراوهكه ھاتووە "بە بەشداری سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتژمێر نۆی شەوی رۆژی یەکشەممە 15ی تەمووز لە پردی شەھیدانی 15ی تەمووز ھەموومان وەک گەل کۆدەبینەوە".
ئەردۆغان ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تەمووز، سەردانی گۆڕی شەھیدان لە شاری ئەنقەرە دەکات و پاشان لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لە کەسوکاری شەھیدان دەکات.
دواتر ئەردۆغان دەچێتە ئیستانبوڵ و بەشداری لەو رێپێوانە دەکات کە لەسەر پردی شەھیدانی 15ی تەمووز رێکدەخرێت.