Yusuf Aydın Deniz
15 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بڕیارنامه‌ی ژماره حه‌وتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپا به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ده‌بەسترێته‌وه.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، جێگرانی سهركۆمار، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی و وه‌زیری په‌روه‌ردوه ده‌بنه ئه‌ندامی شورای باڵای سه‌ربازیی.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئافات و دۆخی له‌ناكاو له وه‌زاره‌تی ناوخۆ دادەمهزرێت.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی توركی TİKA و سه‌رۆكایه‌تی توركه‌كانی ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵگه نزیكه‌كان، به وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزاره‌وه، دەبه‌سترێنه‌وه.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌قفه‌كان دەخرێتە سه‌ر وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزار.
هەروەها به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، پرۆفیسۆر دکتۆر نوری ئایدن لە پۆپستی سه‌رۆكی زانكۆی ئیستانبوڵ دامەزرێندرا.
هەر به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، پرۆفیسۆر دکتۆر ئێرۆڵ ئۆزڤار لە پۆستی سه‌رۆكی زانكۆی ماڕماڕا دامەزرێندرا.