Nazlı Yüzbaşıoğlu,Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
بوخارست – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "داواكاریه‌كه‌مان روونه. با هێرشه‌كانی (سه‌ر ئیدلب) راگیرێن. با به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی هه‌ژموونی گرووپه تیرۆریستییه‌كان".
دوای به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا-رۆمانیا-پۆڵه‌ندا له بوخارست پایته‌ختی رۆمانیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رۆمانیا، تیۆدۆر مهلهسكانو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا، جاسیك چاپوتۆڤیچ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌موو كه‌س گرنگی به ره‌وشی سووریا ده‌دات و له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه كار ده‌كه‌ن كه دیدگایه‌كی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رژێمدا رووسیاش به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیدلب گوتی: "داواكاریه‌كه‌مان روونه. با هێرشه‌كانی (سه‌ر ئیدلب) راگیرێن. با به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی هه‌ژموونی گرووپه تیرۆریستییه‌كان".
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی سووریاوه به‌ره‌وپێشچوونی جیددی روونه‌دات بۆ گه‌یشتنه 'بژارده‌ی سیاسی' كه باشترین چاره‌سه‌ره ئه‌وا رژێم و پشتیوانانی باوه‌ڕیان به بژارده‌ی سه‌ربازییه. هه‌رچه‌ند هه‌وڵی جیددیمان دابن له ئاستانا و سۆچی و له تاران بۆ پێش‌گرتن له كۆمه‌ڵكوژی كۆببووینه‌وه، به‌ڵام رژێم به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی".
چاوش‌ئۆغڵو پرسی بۆچی پێویسته ئه‌وه‌نده مەدەنیی زۆر، هه‌زاران ژن و منداڵ بكوژرێن؟ به‌پێویستیشی زانی له‌و باره‌یه‌وه به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاو بگیرێته‌به‌ر.
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئاماده‌ن له سووریادا له‌گه‌ل له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێران، ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و هه‌موو هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌دا كار بكه‌ن و رایگه‌یاند كه وه‌ك توركیا له پێناو كۆتاییهێنان به ره‌وشی سووریا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه كاری دووقۆڵی و سێقۆڵیان له‌گه‌ڵ هه‌مووان كردووه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پشتیوانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كه‌ن و گوتی: "به‌ڵام كوشتنی كه‌سانی بێ تاوان، ژنان و منداڵان شێوازی ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌ك پارچه‌یی خاك(ی سووریا) نییه".
گوتیشی: "داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م بۆ هاتنه ده‌نگ به‌رامبه‌ر شه‌ڕه‌نگێزی رژێم و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه له سووریا".