Hemın Othman Mohammed
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2016
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، شارۆچكه و ناحییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریایان لە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، به بۆمبی فسفۆری بۆردومان كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، فڕۆكه رووسییه‌كان، به بۆمبی فسفۆری هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت ئه‌لنوعمان و هەردوو ناحیه‌ی بینیش و سه‌راقیب سەربە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا.
له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س بریندار بوون، هەروەها له‌و شوێنانه‌ی کە بۆمبه‌كان بەسەردا كهوتوونهتهخوار ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه زانیارییه‌كی ورد نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.