Mazın Asad
08 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2016
پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ھێرشەکانی رژێمی سووریا بە چەکی قورس و بەھۆیەوە وەستانی خۆپێشاندانەکان لەو وڵاتە، دووبارە لە چەند شارێکی سووریا خۆپێشاندانەکان دەستیپێکردەوە و گەل داوای ھەڵوەشاندنی ئیدارەی ئێستای سووریا دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامێنری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەکانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە دەستی کەوتووە، پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ھێرشەکانی رژێمی سووریا بە چەکی قورس و بەھۆیەوە وەستانی خۆپێشاندانەکان لەو وڵاتە، دووبارە لە شارەکانی حەلەب، ئیدلب و دێرا کە لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە، خۆپێشاندانەکانی دەستی پێ کردەوە.
خۆپێشاندەران لە ناوچەی مەشھەد-ی سەر بە بە حەلەب درووشمی "دوای کوشتنی یەکەم منداڵ شەرعییەتی لەدەست دا ولاچۆ" و "لە تۆ زیاتر کەسمان نییە خوایە" بەرز کردەوە.
یەکێک لە خۆپێشاندەران بە ناوی ئەبوعەمار رایگەیاند: "ھێشتا گەل داوای نەمانی رژێم دەکات کە بەھۆیەوە شۆڕش درێژەی ھەیە. پیشتگیریکردنی رژێم لەلایەن رووسیا و ئێران ھیچ گرنگییەکی بۆمان نییە".
خۆپێشاندەرێکی ناوچەی دێرا بە ناوی رەفعەت ئەبوزەید گوتی: "بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە ئاگربەستەکە خۆپێشاندانمان دژی رژێم ساز کردووە. دەستێوەردانی رووسیا و ئێران ناتوانێت لە داواکاری ھەڵوەشاندنەوەی رژێم پاشگەزمان بکاتەوە".
ھەفتەی رابردوو ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوای نوێژی ھەینی وەک قۆزتنەوەی دەرفەتی ئاگربەستەکە کاتییەکەی سووریا، لە ژێر ناونیشانی "شۆڕش درێژەی ھەیە" لە شارەکانی ئیدلب، دیمەشق، دێرا، حەما، حومس و حەلەب خۆپێشاندانی ساز کرد.
لە ئاداری ٢٠١١ لە دێرا خۆپێشاندان دژی رژێمی سووریا ساز کرابوو بەڵام لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە تەقە لە خۆپێشاندەران کرابوو و بەھۆیەوە ھەوڵ درابوو کە بڵاوە بە خۆپێشاندانەکان بکەن. پاش کوژرانی ١٠-١٥ کەس لە خۆپێشاندەران لەلایەن رژێمی سووریاوە، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانەکانی ھەڵوەشاندبۆوە.